نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٣٤ دۆلاری مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕ عەیارە ٢١ـیش بە ٩٠٥ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی كوردستان و عێراق زیاتر بەرزبووەوە، ئۆنسەیەکی بە چوار هەزار و ٥٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە رۆژی رابردوو ٥٤ دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ
لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
یەك ئۆنسەی
زێڕ: چوار هەزار و ٥٣٣ دۆلار
مسقاڵێک زێڕ
عەیار ٢٢: ٩٤٨ هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕ
عەیار ٢١: ٩٠٥ هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕ
عەیار ١٨: ٧٧٥ هەزار دینار.
هاوكات نرخی
زێڕی عەیار ٢١ـی كەنداو، لە بازاڕەكانی بەغدا لای زێرەنگەرەكان لە نێوان ٩١٥ تا ٩٢٥
هەزار دینارە.
لە ئاستی
بۆرسەی جیهانیشدا، زێڕ بەرزترین نرخی لەم ساڵدا تۆمار كرد، كە یەك ئۆنسەی بە چوار
هەزار و ٥٣٤ دۆلار لەگەڵ داخستنی بازاڕ تۆمار كرا.