PM:03:42:27/12/2025
500 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ناکرێت لەپێناو پلە و پۆست پرسە نیشتیمانییەکان لەبیربکرێن و پێویستە پارتی و یەکێتی بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلابنێن و لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ناکرێت لەپێناو پلە و پۆست پرسە نیشتیمانییەکان لەبیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پارتی و یەکێتی بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلابنێن
و لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون، دەشڵێت، پێویستە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان
بەرەیەکی نیشتیمانی پێکبهێنن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان لە بەغدا.