سەردێڕ:

بەرپرسێکی یەکێتی: دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەرێم

PM:03:16:27/12/2025

576 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی یەکێتیی دەڵێت، یەکێتی دەرگای کراوەیە بۆ دانوستانێکی بنیاتنەر، بەئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانیی لەهەرێمی کوردستان و عێراق.


لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی وتی، یەکێتی لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە لە هەرێم و هەروەها لە بەغداش پشتگیریی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتیمانی دەکات، کە خزمەت بە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە دەرگایان کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و دەیانەوێت حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر پێکبهێندرێت.













گەلەری