سەردێڕ:

ئەندامێکی هاوپەیمانی عەزم: سبەینێ سوننەکان کۆتا کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن

PM:04:01:26/12/2025

608 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، سبەینێ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان کۆبوونەوەی کۆتایی خۆیان ئەنجامدەدەن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.


ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەیسەڵ عیساوی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم وتی، بڕیارە لە کۆتا کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا بوچوونی هەموو ئەندامەکان وەربگیرێت و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمانبکەن.

وتیشی، ئەم کۆبوونەوەیە ئەگەری هەوڵێکی کۆتاییە بۆ رێککەوتن لەسەر کاندیدێک، ئەگەر رێکنەکەون، ئەوا دوو کاندید دەخەنە بەردەم خولی یەکەمی پەرلەمان کە ئەوانیش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و موسەنا سامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمە، دواتر پرۆسەی پەرلەمان ئەو پۆستە یەکلایی دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ لەسەر کاندیدەکان دەدەن.

دەشڵێت، دوای یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی سەرۆکی پەرلەمان پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت بەدوای خۆیدا دێنێت.

 













گەلەری