بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە چوار هەزار و ٤٨٢ دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ ریکۆردێکی نووێی تۆمارکرد لە جیهاندا و ئەم بازدانە گەورەیە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بەرەو ٨٩٠ هەزار دینار هەڵکشاوە.
بەپێی پێوەرە
جیهانییەکان، یەک ئۆنسە زێڕ یەکسانە بە ٣١.١ گرامە و لەبەر ئەوەی هەر مسقاڵێک زێڕ
لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بە ٥ گرام هەژمار دەکرێت، کەواتە یەک ئۆنسە زێڕ
دەکاتە ٦.٢٢ مسقاڵ.
نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی هەرێمیش بەپێی نرخی ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێک زیڕی
عەیار ٢٢ نرخەکەی ٩٣٣ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ نرخەکەی ٨٩٠
هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ نرخەکەی ٧٦٣
هەزار دینارە.