AM:10:11:18/12/2025
804 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، ناوی چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ماونەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا یەکلادەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئایات موزەفەر نوری، ئەندامی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان وتی، بازنەی کاندیدەکانی سەرۆک وەزیران بۆ چوار کەس کەمبووەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتووشدا یەکلا دەکرێتەوە.
وتیشی، سەبارەت بە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش لە پشکی
شیعەکان، ئەحمەد ئەسەدی کاندیدی دەرچوو، سەرکردە لە هاوپەیمانێتییەکەی سودانی و
وەزیری ئێستای کاروباری کۆمەڵایەتی تاکە ناوە کە گفتوگۆی لەسەر کراوە.