PM:05:01:17/12/2025
15356 جار خوێندراوەتەوە
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرمای توند ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسێکیش دەڵێت، ئەم کەشە وشکەسەرمایە تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزانی کەشناسیی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بای بەهێز روو لە ناوچەکە دەکات و تا کۆتایی هەفتەش خێرایی با بە چالاکیی دەمێنێتەوە، کە کاریگەرییەکەی لەسەر ناوچەکانی لەناوچەکانی سلێمانی و راپەڕین و کۆیە و بەشێکی سنووری هەولێر و گەرمیان، زیاترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم وشکەسەرمایەی ئێستا لە ناوچەکە بوونی هەیە،
تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن پلەکانی گەرما بۆ سفر و
خوار سفری سیلیزی دادەبەزێت.
لەبارەی بارانبارینیشەوە دەڵێت، لەکۆتاییەکانی
ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو کەشێکی تەڕو باراناویی و زۆرباش دەگەڕێتەوە
سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.