PM:12:14:15/12/2025
28332 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، درەنگانی ئەمشەو لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک نمە باران دەستپێدەکات و دەشڵێت، سبەینێ لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی ، سبەینێ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک بەردەوام دەبێت و بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
هاوکات سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی وتی، سبەینێ پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و لە ناوچە
سنورییەکانیش پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.