دوای ئەوەی لەم دواییانەدا بازرگانیی کردن بە کەلوپەلەکانی کۆمپانیای (ئەمازۆن) بە شێوەی کارتۆنی داخراو لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کرد، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر دروستی و نادروستی ئەو مامەڵەیە راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی فرۆشتنی کەلوپەلی گەڕاوەی ئەمەزۆن رایگەیاند، مامەڵەکردن بە کەلوپەلەکانی ئەمازۆن تەنها لە یەک کاتدا دروستە، ئەگەر کەلوپەلەکان زانراو و ئاشکرا بن لەبەرچاوی کڕیار و فرۆشیار، ئەگەر ناوەڕۆکی کارتۆنەکان دیار بێت و نرخەکانیان بە روونی دیاریکراو بێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کڕین و فرۆشتنی کارتۆنی کەلوپەل بەناڕوونی (ناسراو بە
کارتۆنی تەمومژاوی یان نادیار) کە تێیدا کڕیار نازانێت چی لەناو کارتۆنەکەدایە،
بەم شێوەیەیە:
دروست نییە و
حەرامە: ئەگەر کارتۆنەکە بەبێ
کردنەوە و بەبێ زانینی جۆری کەرەستەکانی ناوەوەی بفرۆشرێت.
رەزامەندی مەرج
نییە: تەنانەت ئەگەر کڕیار و
فرۆشیار لەسەر نەکردنەوەی کارتۆنەکە رازیش بن، هێشتا مامەڵەکە لە رووی شەرعییەوە
پووچەڵە.
ئەنجومەنی
فەتوا پاڵپشت بە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) جەختی کردووەتەوە کە پێویستە
هەموو مامەڵەیەکی بازرگانی دیار و روون بێت، ئایینی ئیسلام قەدەغەی کردووە مامەڵەی
نادیار (البیع الغرر) بکرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە یەکێک لە لایەنەکان.
ئەم فەتوایە
دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانان و هاوڵاتیان پرسیاریان ئاراستەی
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا کردبوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی کڕینی کارتۆنی داخراوی
ئەمازۆن کە زۆرجار وەک جۆرێک لە بەخت یان قومار مامەڵەی پێوە دەکرا.