سەردێڕ:

محەمەد حاجی موحمود: پێویستە شاندە دانوستانکاریەکانی هەرێم بگۆڕدرێن

AM:09:21:18/12/2025

620 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، داوای گۆڕینی شانده‌كانی دانوستانكاری هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، زۆرێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا له‌پیلانگێڕی به‌رده‌وامدان بۆ زه‌وتكردنی ماف و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتی، کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گرنگە و فاکتەرێکی بەهێزە بۆ دەستەبەرکردنی مافی یاسایی و دەستوریی خەڵکی هەرێم.

وتیشی، پێویستە هێزە کوردییەکان یەکدەنگ بن و لە پاڵ ئەوەشدا بڕیار بدرێت بۆ گۆڕینی شاندە دانوستکارەکان چونکە نەیانتوانیوە وەک پێویست نوێنەرایەتی گەلەکەیان بکەن و رێککەوتنەکانیان کۆنکرێتی بووە.













گەلەری