PM:09:59:17/12/2025
860 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هەرێم هۆشداری ده‌دات و رایگه‌یاند، له‌مشه‌وه‌وه پله‌كانی گه‌رما له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌به‌زێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "له ئه‌نجامی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌گانی گه‌رما به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رزه‌په‌ستانی هه‌وای روسیا كه بارسته هه‌وایه‌كی وشك و ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، پێشبینی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
كه‌شناسی هه‌رێم هاتووه كه له‌م شه‌وه‌وه تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ٢١ـی
١٢ـی ٢٠٢٥، پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه به‌جۆرێك له كاته‌كانی شه‌ودا له
زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ژێر پله‌ی سفری سیلیزی داده‌به‌زێت".
كاتێكی پێشتری
ئه‌مشه‌و كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌په‌ستانی
هه‌وا، خێرایی با له ناوچه‌كانی باشووری عێراق به‌گشتی و هه‌ندێ له‌ناوچه‌كانی
باشووری هه‌رێم (ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و چه‌مچه‌مال و پارێزگای كه‌ركوك)
بۆ ٤٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌رزبووەته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری
بۆ كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت".