بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنوورەکە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگاداری سەرجەم ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە گەنمی ئەمساڵیان رادەست کردووە، کە سبەینێ پێنجشەممە، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنم دەکرێت.
بەپێی
ئاگادارییەکە، دابەشکردنەکە لە رێگەی بانکی (TBI) دەبێت و ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە
زنجیرەیان لە (٤)ـەوە دەستپێدەکات تاوەکو زنجیرەی (٧٨٠)، سایلۆی هەولێر روونیشیکردووەتەوە
کە سەرجەم ئەو جوتیارانەی زنجیرەکانیان لەو نێوەندەدایە دەتوانن سەردان بکەن، جا
بڕی گەنمەکەیان لە سەرووی ٥٠ تەن بێت یان خوار ٥٠ تەن، جیاوازی نییە.
لای خۆیەوە
سایلۆی شێخان بڵاوی کردەوە، سبەی پێنجشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی شێخان، چەکی
پارەی جوتیاران دابەش دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، "هەر
جوتیارێک لە رۆژانی ١٠ و ١١ و ١٢ـی مانگی حوزەیران گەنمەکەی رادەست کردووە،
دەتوانێت سبەی لە سایلۆی شێخان چەکی پارەکەی وەربگرێت".