سەردێڕ:

لە کەرکوک کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

PM:10:31:17/12/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکی باڕوتخانەی کەرکوک کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، گەنجێک بەناوی یوسف فەیزوڵا، کە تەمەنی ٣١ ساڵە لە کاتی کارکردن لە گەڕەکی باڕوتخانە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی ئەو چاوگە، دوو ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کەرکوک ئەو کرێکارەیان گرتووە بۆ ئەوەی کێبڵی پچڕاوی ستوونێکی کارەبا لە گەڕەکی باڕوتخانە رەبت بکاتەوە، لەکاتی ئیشکردن لەسەر ستوونەکە، کرێکارەکە کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە، بۆیە هەر دوو ئەندازیارەکە و دوو فەرمانبەری دیکەی کارەبای کەرکوک لەسەر دۆسیەکە دەستبەسەر کراون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکردووە، یوسف فەیزوڵا، دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوکە، دوای توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.




سۆران عەبدوڵا - کەرکوک 












گەلەری