PM:11:03:17/12/2025
652 جار خوێندراوەتەوە
پەڕلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ماوەی دوو مانگە رێگای نێوان تەق تەق - کۆیە تێکدراوە، تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەیتوانیوە رێگاکە نۆژەن بکاتەوە، لەکاتێکدا رێگاکە تەنها سێ کیلۆمەترە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، خالید محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوو مانگە نەیتوانیوە سێ کیلۆمەتر رێگای تەق تەق نۆژەنبکاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەواونەکردنی رێگاکەوە هاوڵاتیانی
کۆیە و تەق تەق ئاستەنگیان بۆ دروستبووە.
رێگای نێوان كۆیە و تەق تەق کە ببووە رێگەی مەرگ، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوو مانگ زیاترە نەیتوانیوە نۆژەنی بکاتەوە و ئەمەش
شۆفێرانی نیگەران كردووە داوا دەكەن رێگای بەدیل بدۆزنەوە و رێگاكە بە زوویی نۆژەنبکرێتەوە.