PM:06:32:17/12/2025
776 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەناو سیستمی كۆبۆنی به‌شه‌خۆراكدا زیاتر له چوار ملیۆن ناوی ناڕاسته‌قینه‌و دووبارە و گەشتیار و دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئه‌سیر داود غرێری، وه‌زیری بازرگانیی عێراق له وته‌یه‌كدا كه له‌میانی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی نه‌زاهه‌دا پێشكه‌شی كرد، وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتی و ئیراده‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك كه گومانی گه‌نده‌ڵی لێبكرێت به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌رده‌م دادگا.
ئەو وەزیرە جه‌ختیشی
كرده‌وه، له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌رچه‌رخانێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌وره له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان
راده‌گه‌یه‌نن و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه و خزمه‌تگوزاری ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پێشتر نه‌بوون،
ئه‌وه‌ش سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان داده‌نێت.
وه‌زیری
بازرگانی عێراق له‌باره‌ی کارتی بەشەخۆراكه‌وه وتی، زیاتر له چوار ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار
ناوی دووباره و وه‌همی و گه‌شتیار له كۆبۆنی خۆراكدا ئاشكراكراون كه له‌ماوه‌ی ٢٥
ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن بریكار، خێزان یاخود فه‌رمانبه‌ری په‌یوه‌ندیداره‌وه،
هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌وه نه‌دراوه.