سەردێڕ:

بەهۆى تەقینەوەی غاز؛ مامۆستایەکى ئاینى گیانى لەدەستدا

PM:08:26:17/12/2025

976 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی غازەوە، کەسێک کە مامۆستای ئاینیە لە ناحیەی بەستۆرەی سەر بە هەولێر گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیمانێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، مامۆستا تەحسین عەبدوڵا گریانەیی لە ٧ـی ئەم مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی غازەوە بریندار بووە و بەشێک لە جەستەی سوتا و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند، "زیاتر لە ١٠ رۆژ پێش ئێستا مامۆستایان هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆى تەقینى غازەوە سوتابوو و رێژەى سوتاویەکەشى دەرەجە سێ بوو".













گەلەری