PM:08:45:17/12/2025
572 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل تا ٣١ـی ئەم مانگە درێژدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاردراوە لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل تا ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دریژ بکرێتەوە.
لە
نووسراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتییانەی بە هەر هۆکارێک
نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا (لە ماوەی ٦٠ رۆژ) ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن،
بڕیار درا بە لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتن.
نووسراوەکە دەڵێت،
ئەم کارئاسانییە تاوەکو رێکەوتی ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، بەردەوام دەبێت.