PM:05:59:17/12/2025
796 جار خوێندراوەتەوە
رێگری لە ژمارەیەک گەنجی کەرکوک کرا ئاڵای کوردستان لە دەستی پەیکەری پێشمەرگە بەرزبکەنەوە و لەلایەن سوپای عێراقیشەوە چوار گەنج دەستگیرکراو و دواتر ئازاد کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رۆژی ئاڵای کوردستان بوو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم و کەرکوک یادەکە بەرز راگیرا، بەڵام لە کەرکوک گرژی دروستبوو، ژمارەیەک گەنجی کورد ویستیان ئاڵای کوردستان لە دەستی پەیکەری پێشمەرگە لە شارەکە بەرزبکەوە، بەڵام لەلایەن سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە رێگیریان لێکرا.
پەیامنێری ئێن ئار تیش لە کەرکوک باسی لەوەکرد، چوار
گەنجی کورد لەلایەن سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە بەڵام دواتر
ئازاد کراون.
پەیکەری
پێشمەرگە یەکێکە لە دیارترین پەیکەرەکانی شاری کەرکووک، بەرزییەکەی ٢٣ مەتر و
بنکەکەی ١٥ مەتر دەبێت، لە رۆژی ٢٨ـی تەممووزی ٢٠١٥، دەست بە دروستکردنی کراوە و
لە ٢٣ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ تەواو بووە.