سەردێڕ:

راوێژكارێكی سودانی: ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی ‌هه‌موو چاپه‌كانی هەمان بەهایان هه‌یه‌

PM:11:34:16/12/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت یه‌ك به‌هایان هه‌یه‌ و هەمان هێزی یاساییان هەیە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مه‌زهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، هەمان هێزی یاساییان هەیە و هەر جیاوازییەک لە نرخدا بە پارەسەندن و فێڵکردن لە بازاڕە نافەرمییەکاندا دادەنرێت و سەرپێچییەکی یاسایی ئاشکرایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتە داراییەکان رێگەی فەرمییان بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییان لەسەر هەر کارێکی نایاسایی لە بازاڕی دراودا داناوە و بەردەوامن لە زیادکردنی چاودێری بەسەر دەروازە داراییەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە ئیحسان شه‌مران، جێگری پێشووتری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق وتی، دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی و لاوازكردنی توانای ئابووری عێراق بۆیه‌ پێویسته‌ نرخی راسته‌قینه‌ی ١٠٠ دۆلار له‌نێوان ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هه‌زار دیناری عیراقیدا بێت.














گەلەری