سەردێڕ:

كرێكارێك لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

PM:11:46:16/12/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

لەشاری هەولێر، كرێكارێك لەكاتی كاركردن لە باڵەخانەیەك، كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا، پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت لە بوونی حاڵاتێكی گیان لەدەستدان لە یەكێك لە باڵەخانەكانی سنووری شاری هەولێر لە نزیك گوندی رەشكین (نزیك شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری)، مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوت پیاوێكی تەمەن ٥٦ ساڵ كە كرێكار بووە لەهەمان باڵەخانە، لەكاتی كاركردن لە نهۆمی سێیەمی ئەو باڵەخانەیە كەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا تەرمەكەی رەوانەی پزشیكی دادوەریی هەولێر كراوە و لێكۆلینەوەش لەرووداوەكە بەردەوامە.












گەلەری