کۆمەڵەی تووشبووانی تالاسیما بۆ داکۆکی لە مافەکانیان کۆبوونەوە و دەڵێن، پێویستە پێداویستیی تەندروستییان بۆ دابینبکرێت. دەشڵێن، دەرمانی کوالیتی بەرز لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا نین و لە دەرمانخانەکانیش گرانن و ئەو پارەیەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو مانگانە پێیان دەدات بەشیان ناکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی تووشبوانی تالاسیما بۆ داکۆکی لە مافەکانیان لە سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند، پێویستە پێداویستیی تەندروستی بەتایبەت کیسی خوێن و دەرمانیان بۆ دابینبکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەرمانی کوالیتی بەرز لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا نین و لە دەرمانخانەکانیش گرانن و ئەو پارەیەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو مانگانە پێیان دەدات بەشیان ناکات.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو مانگانە تەنها ١٥٠ هەزار دینار وەک مووچە دەدات نەخۆشانی تالاسیمیا، توشبوانیش دەڵێن بەوبڕە پاریەش کەمە و بەشی پێداویستیەکانیان ناکات.
نەخۆشی تالاسیمیا نەخۆشیەکی بۆ ماوەیە و لە دایکی و باوی توشبوو و هەڵگرەوە بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە، دەبێتە هۆی کەمخوێنی لە نەخۆشەکەدا.
پزیشکێکی پسپۆریش دەڵێت، بۆ رێگرتن لە نەخۆشیەکە پێویستە پێش هاوسەرگیری پشکنین خوێن بۆ کور و کچەکان بکرێت.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار توشبوونی نەخۆشی تالاسیما تۆمارکراون، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە ساڵی ٢٠١٣وە مووچەی بۆ هیچ نەخۆشێکی نوێ دابیننەکردووە.