PM:10:22:15/12/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
سه‌دام حسێن، كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، به فه‌رمی ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ محه‌مه‌د عه‌لی حسێن، ده‌شڵێت "ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزێك بۆ پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) و رێزگرتنێك له ئیمام عه‌لی (ره‌زای خوای لێبێت)".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ـی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، سه‌دام حسێن نعێمی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق له پۆستێكدا له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ناوه نوێیه‌كه شایه‌تحاڵی نیه‌تی دڵسۆزانه و ئاراسته‌ی روون ده‌بێت له قۆناغی داهاتوودا"، ئه‌م هه‌نگاوه "راگه‌یاندنی ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه".
ناوی په‌رله‌مانتار
سه‌دام نعێمی به‌هۆی لێكچوونه‌وه خۆكارانه له هۆشیاری گشتیدا به ناوی سه‌دام
حسێن سه‌رۆكی پێشووی رژێمی عێراقه‌وه گرێدراوه، ئه‌م ناوه له ماوه‌ی ده‌یه‌كانی
پێشوودا له عێراقدا باو بووه، به‌تایبه‌تی له ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا.
له دوای ساڵی ٢٠٠٣
ناوه‌كه هه‌ستیارییه‌كی تایبه‌تی په‌یدا كرد له ئه‌نجامی ئه‌و یاده‌وه‌رییه به‌كۆمه‌ڵه‌ی
په‌یوه‌ست بوو به رژێمی پێشوو و ئه‌و شه‌ڕ و قه‌یرانانه‌ی كه له دوای خۆی به‌جێی
هێشت، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ناوه‌یان هه‌يه، رووبەڕووی په‌یوه‌ندییه‌كی
نه‌خوازراوی ره‌مزی یان میدیایی ئه‌و قۆناغه ببنه‌وه.