سەردێڕ:

هاندەرانی زاخۆ چۆن بوونە باشترینی جیهان؟

PM:08:49:16/12/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ، هاندەرانی زاخۆی وەك باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشان كرد و ئەمشەویش خەڵاتی باشترینی ئەمساڵیان پێشكەش دەكات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ کاتژمێر هەشتی شەو ئاهەنگی خەڵاتەكانی زە بێست پێشكەش دەكرێت، كە فیفا ئەنجامی دەدات و لە ئێستاشەوە زاخۆ خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە.

هاندەرانی زاخۆ چۆن پاڵێوران بۆ باشترینی جیهان؟

لە رۆژی ١٣ـی ئایاری ئەمساڵ لە یاریی زاخۆ و حدوود لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆیان هەزاران بووكەڵەیان فڕێدایە ناو یاریگە، وەك پاڵپشتی بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە.

ئەم دیمەنە بووە جێی سەرنجی هەموو عێراق و ناوچەكە، دواتر ڤیدیۆی دیمەنی هەڵدانی بووكەڵەكان بۆ فیفا نێردرا، بەمەش چووە ناو ركابەری بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر.

تا ٢٨ـی مانگی رابردوو هەموو هاوڵاتییانی کوردستان دەنگیان دا، هاوڵاتی و بەرپرسانی كوردستان و عێراق، كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان، كوردانی تاراوگە و بەشێك وڵاتانی دەوروبەر.

ئەمڕۆش فیفا رایگەیاند، هاندەرانی زاخۆ یەكەمن و ئەمشەویش خەڵاتەكە وەردەگرن.













گەلەری