سەردێڕ:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

AM:09:23:16/12/2025

924 جار خوێندراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئارتی لەسەر ناکۆکیەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەردوولا نەرمیان نواندووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستیان پێ کردووەتەوە و نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە شاری هەولێر، پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئارتی، لەسەر ناکۆکیەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەردوولا نەرمیان نواندووە.

هاوکات لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماریش گفتوگۆی رێککەوتن دەکەن کە هەردوولا لەسەر کاندیدێک رێکبکەون.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵیش دەڵێت، خواستی یەکێتییە کورد بە یەکگرتویی لەبەغدا بێت.













گەلەری