PM:12:24:09/12/2025
1172 جار خوێندراوەتەوە
دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد کە هاوسەرەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزوورانی لە هەولێر کوشت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و ٤٠ ساڵ زیندانیی بەسەر دکتۆر سیرواندا سەپاند کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی خەسوو و خەزوور و هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی.
دادگا لە
تاوانی کوشتنی خەسوو و خەزووریدا، سزای لەسێدارەدان و لە بەرامبەر کوشتنی هاوسەر و
خوشکی هاوسەرەکەشیدا دووجار زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرکرد.
رۆژی ١٣ـی
ئازاری رابردوو، دکتۆر سیروان بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی
لێکوشتن.