سەردێڕ:

کامێراکانی تیژڕەوی لەم ناوچەیە دەکەونەکار

PM:09:06:26/11/2025

424 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە دەڵێت، ئەمشەو کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو، دوای کاتژمێر ١٢ـی شەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی له سێڕیانی مەلای گەورە دەکەونەکار.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی کۆیە کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆماردەکەن:

- ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور دەدەن.

- ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیاتر لە خێرایی ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە چرای سەوز دەڕۆن.

- ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور ناوەستن و یوتێرن (سووڕانەوە) دەکەن.

- ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر هێڵی پەڕینەوە دەوەستن کاتێک چراکە سوورە.













گەلەری