PM:07:37:26/11/2025
412 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری پیشه‌سازی دەڵێت، مانگی داهاتوو گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی داووده‌رمانی شێرپه‌نجه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حه‌مودی لامی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، كارگه‌كه له‌ناوچه‌ی ئه‌بو غرێبده‌كرێته‌وه، كه بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخانكراوه.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ده‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت،
كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و نرخه‌كه‌شیان به‌رێژه‌ی له ٥٠٪ كه‌متر
ده‌بێت له‌وه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن.
به‌وته‌ی لامی
کارگەکە دەستی کردووە بە تۆمارکردنی پێكهاته‌ی دەرمان بۆ باوترین جۆری شێرپەنجە،
بە بەکارهێنانی هێڵی بەرهەمهێنانی ئەوروپی کوالیتی بەرز.