AM:10:03:12/11/2025
1364 جار خوێندراوەتەوە
هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و کۆمسیۆنیش دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنەکە بە سەرکەوتوویی و ئارامی بەڕێوەچووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنن.
کۆمسیۆن وتیشی، دوای گەشتنی ئەنجامی رێژەی ٪٩٩.٧ ی
وێستگەكانی دەنگدانی گشتیی، لەکۆی ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ دەنگدەر، ژمارەی
دەنگدەران گەشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٣٢٧ دەنگ و رێژەی بەشداریکردن
گەشتووەتە ٪٥٥.
دەشڵێت، رێژەی
بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا گەێشتووەتە ٪٨٢.٥ و لە دەنگدانی گشتی و تایبەت
لەکۆی ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر، ١٢ ملیۆن و سێ هەزار و ١٤٣، دەنگدەر
دەنگیانداوە.