سەردێڕ:

خوویەکی سادەی ژاپۆنی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات

AM:09:01:07/11/2025

600 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە تەندروستترین و بەتەمەنترین کەسانی جیهان پەیڕەوی " Hara-hachi-bu" دەکەن، کە جەخت لەسەر مامناوەندی خواردن دەکاتەوە.


ئەم فەلسەفەیە لە فێرکارییەکانی کۆنفۆشیۆسی ژاپۆنیەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئاماژە بەوە دەدات بەشێوەیەکی مامناوەند و بە رێژەی نزیکەی ٨٠٪ ژەمەکەت بخۆیت بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی بکەیت یان خۆت بێبەش بکەیت.

لەم ساڵانەی دواییدا ئەم کارە سەرنجێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە وەک یارمەتیدەرێکی باش بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام ڕێجیمێکی سنووردار نییە بەڵکو ڕێبازێکە کە هۆشیاری و سوپاسگوزاری زیاد دەکات، هاندەری خاوتر خواردن و تێگەیشتنە لە نیشانە سروشتییەکانی جەستەیە بۆ برسێتی و تێربوون.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە پراکتیزەکردنی "Hara-hachi-bu" دەتوانێت کۆی گشتی وەرگرتنی کالۆری ڕۆژانە کەمبکاتەوە و بەشداربێت لە دابەزاندنی کێش لەگەڵ ئەوەشدا تێکڕای پێوەرەکانی بارستەی جەستەت (BMI) دادەبەزێنێت.

گرنگیدان بە وردبینی لەکاتی خواردندا ڕێگەیەکی تەندروستە و مەترسی زیادبوونی کێش کەمدەکاتەوە.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ تاقیکردنەوەی "Hara-hachi-bu" :

١. پێش خواردن چاودێری جەستەت بکە، دڵنیابە لەوەی برسێتیەکەت ڕاستەقینەیە نەک سۆزداری یان تەنها خوویەک بێت.

٢. بەبێ سەیرکردنی مۆبایل نان بخۆ ئەوەی بتوانیت گرنگی بە ئاماژەکانی تێربوونت بدەیت.

٣. بەهیواشی نانەکەت بخۆ بۆ ئەوەی زیادەڕۆیی لە خواردن نەکەیت.

٤. ئامانجت تێربوون بێت نەک زیادەڕۆیی لە خواردن، هەستکردن بە تێربوون بە ڕێژەی ٨٠٪ بەسە.

٥. دڵنیابە ژەمەکانت دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و وزە.













گەلەری