PM:10:24:06/11/2025
524 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو ساڵێکی تەواوە موچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی دابەشنەکردووە و دوای ساڵێک دەڵێت مووچەی مانگێکیان پێدەدات، بەڵام بڕیارەکەیان راست نەبوو خانەنشینانی پێشمەرگە دەڵێن، تا ئێستا هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی قسەی حکومەت دەبوو ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازی مووچەیان پێبدرایە بەڵام لەمەشیاندا راستیان نەکرد و خانەنشینانی پێشمەرگە قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و وتیان، "بڕیارەکە راست نییە و تا ئێستا هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە".
بەپێی زانیاریەکان نزیکەی شەش هەزار خانەنشینی پێـشمەرگە لەمانگی ١١ـی ساڵی
رابردووەوە مووچەیان وەرنەگرتووە، حکومەت نە دۆسیە و مامەڵەکانیان تەواودەکات، نە
مووچەکانیشیان لە بەغداوە هاوتا دەکات بۆیە ٨٠ هەزار خانەنشینی پێشمەرگە وسەربازی
لەم هاوتاکردنە بێبەشبوون.
لە سایەی پارتی و یەکێتیەوە مووچەخۆران سێ مانگ جارێک واتە وەرزانە مووچەیان
وەردەگرت، کەچی وا مووچە بووە بە ساڵانە و خانەنشینی پێشمەرگە ساڵێکی تەواوە
بڕیارە یەک مووچەیان پێبدرێت.