PM:03:09:06/11/2025
692 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی راپۆرتێکی نێودەوڵەتی، هاوڵاتیانی عێراق لە رووی ئاستی خەمۆکییەوە، لە کۆی ١٨٠ وڵاتەوە لە ریزبەندی ١٥٤ـدان، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبییش لە ریزبەندی ١٦ـدان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی "country cassett " ئەمەریکی سەبارەت بە رێژەی خەمۆکی وڵاتانی جیهان، دەرکەوتووە کە عێراق لە پلەی ١٦ دایە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە رێژەی لەسەدا ٣.٧ـی بەدەستهێناوە.
جێی باسە، ئیمارات
و قەتەر و جیبۆتی لە ریزبەندی سێ یەکەمەکانن لە رووی خەمۆکییەوە و بە رێژەی لەسەدا
٥.١، دوای ئەوانیش کوەیت دێت بە رێژەی ٥٪، هاوکات، تونس لە ریزبەندی پێنجەمدایە بە
رێژەی ٤.٩٪.
لەسەر ئاستی
جیهانیش، ئۆکراینا لە پلەی یەکەمی وڵاتاندا لە رێژەی خەمۆکی و بە ڕیژەی ٦.٣٪ و ئەمەریکا
لە پلەی دووەمدایە بە رێژەی ٥.٩٪