PM:01:08:06/11/2025
816 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، لە پرۆسەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانەوە، پێویستە هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نەدرێت و دوابخرێت بۆ دوای پرۆسەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، بەهۆى بەڕێوەچونى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانی عێراق، کارى پێویست ئەنجام دەدەن بۆ دانەنانى هیچ تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانى ٩ تاوەکو ١١ـی تشرینی دووەم.
دەشڵێت، ئەگەر
هەر زانکۆ یان کۆلێژ و پەیمانگەیەک تاقیکردنەوەى لە رۆژانى ئاماژەپێکراو داناوە،
ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەکان دوابخرێن بۆ رۆژانى دواتر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کەمتر لە
حەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە رێکەوتی ١١ـی ١١ـی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت.