PM:12:59:06/11/2025
616 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ٧٥ کۆمپانیا و کارگەی عێراقی بەرهەمەکانیان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن و ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازیی ولاتەکە ناو دەبات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، حەمودی ئەللامی، راوێژکارێکی سودانی باسی لەوەکرد، کەرتی پیشەسازی لە عێراق بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ٧٥ کارگەی نیشتمانی دەستیانکردووە بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات.
وتیشی، ئامانج لەم هەنگاوە پشتبەستنی زیاترە بە بەرهەمە ناوخۆییەکان و
فراوانکردنی بنکەی بەرهەمهێنانی نیشتمانی کە بەپێی دوایین داتاکانی وەزارەتی
بازرگانی، ٢١ کۆمپانیای خۆراکی عێراقی لەم دواییانەدا مۆڵەتی فەرمی هەناردەکردنیان
بەدەستهێناوە و لە ئێستاوە دەستیانکردووە بە بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان بۆ دەیان
وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی.