PM:11:21:04/11/2025
488 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی سەبارەت بە راگرتنی دەرماڵەی مەترسی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەڵێت، دەرماڵەکان بەردەوامن لە خەرجکردن بەپێی یاسا و رێساکان بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک کە بڕەکەی ٥٠٠ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا وتی، دەرماڵەی مەترسی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک خەرجدەکرێت و ئەم زانیاریانە هەڵەن و هیچ رێنمایی و بڕیارێکیان لەو بارەیەوە دەرنەکردووە.
وتیشی، لە کاتی بڵاوکردنەوەی
هەواڵەکاندا وریا بن و تەنها پشت بەو لێدوانە فەرمییانە ببەستن کە لەلایەن وەزارەتەکانەوە
دەردەچن بۆ ئەوەی خەڵک بەلاڕێدا نەبەن.
دەشڵێت، بە تەواوی پابەندن بە دەستەبەرکردنی
شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەران لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بەبێ جیاوازی.