سەردێڕ:

کۆمسیۆن ئامێرەکانی دەنگدان دابەشدەکات

PM:09:13:04/11/2025

476 جار خوێندراوەتەوە

٦ـی ئەم مانگە کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئامێرەکانى دەنگدان و کامێراکان بەسەر بنکەکان دا دابەش دەکەن و بنکەکانى دەنگدانیش بە سێ بازنەى ئەمنى دەپارێزرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم وتی، لە هەرێمى کوردستان هەزار و ٣١٢ بنکەى دەنگدان ئامادەدەکرێن کە پێنج هەزار و ٥٩٩ وێستگە لە خۆدەگرن و لە هەر بنکەیەکدا ٥٥٠ کەس دەنگ دەدەن و بنکەکانى دەنگدان لەلایەن لیژنەیەکى ئەمنیى باڵاوە دەپارێزرێن.

هاوکات فەریق روکن وەلید خەلیفە تەمیمى، فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغداد دەڵێت، بنکەکان لە رێگەى سێ بازنەى ئەمنى دەپارێزرێن، بازنەى یەکەمپاسەوانانى دامەزراوەکان دەبن و بازنەى دووەم، مەفرەزەکانی پۆلیسی ناوخۆیی و بازنەى سێیەم، کارمەندانى هێزە زەمینییەکان دەبن.













گەلەری