سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق نرخی فرۆشتنی تەنێک گەنمی ناوخۆی دیاریکرد

PM:04:30:04/11/2025

544 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا بە فرۆشتنی بەرهەمی گەنمی ناوخۆ بە نرخی بۆرسەی جیهانی کە هەر تەنێک بە ٤١٠ هەزار دینار دیاریکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیێندراوی محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، فرۆشتنەوەی گەنمی ناوخۆ بە ئاشە تایبەتەکان، بەهەمان نرخی ساڵی رابردوو دەبێت، کە بڕی ٤١٠ هەزار دینارە بۆ هەر تەنێک.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بڕیاری فرۆشتنەکە بە نرخی بۆرسەی جیهانی، لەپێناو سەقامگیرکردنی نرخی ئاردی سپییە لە بازاڕەکانی عێراق و نانەواخانەکان و فڕنەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها دەبێتە هاندەری جوتیاران بۆ بەرهەمهێنانی گەنم و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لەگەڵ رێگری کردن لە هەر بەرزبوونەوەیەکی کتوپڕی نرخەکان.

هەروەها دەبێتە هۆی پاڵپشتی کارگە ناوخۆییەکان لە پێناو کەمکردنەوەی تێچووی دابینکردن و پاراستنی ئاسایشی خۆراک.

عێراق لەمساڵدا بڕی پێنج ملیۆن و ١١ هەزار تەن گەنمی کڕیوە و لەو بڕەش ٤٠٠ هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێم بووە، هەروەها عێراق بڕی زیاتر لە شەش ملیۆن تەن گەنمی لە سایلۆکاندا ماوەتەوە کە ئاسایشی خۆراکی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ دابین دەکات.













گەلەری