پیاوەکە بلیتە نوێیەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی پشکنی و سەری سوڕما کاتێک بۆی دەرکەوت بووە بە براوەی خەڵاتێک بە بەهای ٥٠٠ هەزار دۆلار.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگاکە باسی لەوە کرد کە پلانی هەیە چی لە خەڵاتەکە بکات ئەمەش بریتییە لە دانەوەی قەرزی خانووبەرەکەی و کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێ و لە هەمووی گرنگتر کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات.