PM:03:31:04/11/2025
448 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك دەڵێت، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه ته‌كنیكی و لۆجستییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ته‌واوبوون و ده‌شڵێت، "٩٠٠هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شداری ده‌نگدانی گشتی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ٥٦ هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا".
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، عه‌لی عه‌باس به‌یاتی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك رایگه‌یاند، پارێزگاكه ٣٣٣ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت كه به‌سه‌ر هه‌زار و ٧٣٣ بنكه‌ی ده‌نگداندا دابه‌شكراون له‌سه‌رتاسه‌ری قه‌زاو ناحیه‌كان، كۆمسیۆنیش ١٠ ناوه‌ندی ته‌رخانكردووه بۆ رووماڵكردنی ده‌نگدانی گشتی بۆ میدیاكان، هه‌روه‌ها پێنج ناوه‌ندیش بۆ رووماڵكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ كاركردن له میدیای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ته‌رخانكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"كۆمسیۆن له چه‌ند رۆژی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه و ھاوشێوه‌كردنی
ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه‌ی ئه‌نجامداوه كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ژماردن به‌كارھێنراون،
به‌مه‌به‌ستی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌كنیكییان و دڵنیابون له شه‌فافیه‌ت
و وردبینی له ئه‌نجامه‌كاندا".
سه‌باره‌ت به
لایه‌نی ئه‌منی، روونیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له كه‌ركوك سێ مه‌شقی ئه‌منی
تاقیكارییان ئه‌نجامدا كه بریتی بوون له پلانی جێگیركردن و میكانیزمی ئاسایشی
ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان، پاراستنی ناوه‌نده‌كان له رێگه‌ی سێ گه‌مارۆی ئه‌منیه‌وه
ده‌بێت كه تیایدا سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی و هه‌واڵگری و هێزه‌كانی ئاسایشی
نیشتمانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، به ئامانجی رێگریكردن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك
یان هه‌وڵدانێك بۆ كاریگه‌ریكردن به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان".