PM:11:14:31/10/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوەی داهاتووی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا هەڵوەشاندەوە كە بڕیابوو لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەبچێت بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆكرانیا، ئەوەش بەهۆی پێداگری مۆسكۆ لەسەر مەرجەكانی.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز دەڵێت، ئەمریکا لوتکەی بوداپێستی هەڵوەشاندوەتەوە کە بڕیار بوو لە نێوان ترەمپ و پوتندا ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات
هەڵوەشاندنەوەی
پلانەکانی لوتکەی بوداپێست، بۆ ئەوە
دەگەڕێتەوە کە رووسیا پێداگری لەسەر داواکارییەکانی دەکات، لە پەیامێکدا كە بۆ
واشنتن نێردراوە، مۆسکۆ داوای کردووە ئۆکرانیا دەستبەرداری بەشێکی زۆری خاکەکەی
بێت، و هێزەکانی بكشێنێتەوە و پلانەکانی پەیوەستبون بە ناتۆ هەڵبوەشێنێتەوە.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ
تایمز وتیشی، دوای پەیامەکەی مۆسكۆ، بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە رووسیا
ئامادە نییە سازش بکات و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لوتكەكەیان دا.
لە دووی شوباتی
٢٠٢٢، جەنگی ئۆكرانیا و رووسیا بۆ دەستیپێكرد
و هەوڵە نێودەوڵەتیەكان بۆ وەستانی جەنگەكە لە سێ ساڵی رابردوودا شكستیان هێناوە.