سەردێڕ:

بازرگانیی تورکیا: لە داهاتوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا دەگەیەنینە ٣٠ ملیار دۆلار

PM:04:52:31/10/2025

604 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی تورکیا دەڵێت، لە داهاتوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا دەگەیەننە ٣٠ ملیار دۆلار.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی تورکیا دەشڵێت، لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا ١٧ ملیار دۆلارە و بەم نزیکانەش برەکەی بەرز دەکەنەوە بۆ ٢٠ ملیار دۆلار و لە داهاتووشدا دەیگەیەننە ٣٠ ملیار دۆلاری ساڵانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لیژنەی ئابووری و بازرگانی عێراق و تورکیا کۆبوونەوەی دووەمی خۆیانیان ئەنجامدا لە بە‌غدا بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوانیان.













گەلەری