سەردێڕ:

نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: سەرکردایەتی عێراق لە سێ ساڵى رابردوودا هەنگاوى باشى ناوە

PM:12:28:31/10/2025

492 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی وتی، سەرکردایەتیی عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ بەدروستی ئاڕاستەکردنی وڵات، لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە، دەشڵێت، ئەو وڵاتە دەستى بەوەکردووە کە دەستوەردانی دەرەکی کەمبکاتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق باسی لەوەکرد، عێراق کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی و کردنەوەی بازاڕەکان بەڕووی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری خۆی.

دەشڵێت، گرنگە هەماهەنگی هەبێت لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا بۆ گەشەی ئابووری و یەکگرتوویی نیشتمانی.













گەلەری