AM:10:47:31/10/2025 
        
      412 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       دوای پێنج ڕۆژ لە دانوستانی ئاشتی لە ئەستەنبوڵ بە نێوەندگیری هاوبەشی تورکیا و قەتەر، پاکستان و ئەفغانستان رێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیان.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی لە ٢٥ـی ئەم مانگەوە پاکستان و ئەفغانستان بە نێوەندگیری تورکیا و قەتەر لە ئیستانبول کۆبوونەوە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کە هەردولا گەشتونەتە رێککەوتن بۆ دریژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی نێوانیان.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هەروەها لە رێککەوتنەکەدا میکانیزمێکی چاودێری و پشتڕاستکردنەوە دانراوە بۆ
دڵنیابوون لە پاراستنی ئاشتی و سەپاندنی سزا بەسەر هەر لایەنێکدا کە پێشێلی لە
ئاگربەستەکەدا بکات.
بڕیارە لە ٦ـی مانگی داهاتوودا لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام
بدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە وردەکارییەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە، کە
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەریەکە لە ئەنقەرە و دۆحە ئامادەن بەردەوام بن
لە هاوکاریکردنی هەردوولا بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام.
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             