سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کوژایەوە

AM:10:09:31/10/2025

512 جار خوێندراوەتەوە

بۆ جاری دووەم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ماوەی چەند کاتژمێرێک لە چەند گەڕەکێکی سلیمانی کوژێندرایەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کێشەی کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەردەوامە و لە ٢٤ کاتژمێردا دوو جار لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کارەباکە کوژێندرایەوە و هاوڵاتیان دەڵێن چەند کاتژمێرێک کارەبایان نەبووە.

جگە لە سلێمانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمیش بەهەمان شێوە ێشەی کوژانەوەی کارەبا گرانەکەیان هەیە و هاوڵاتیان بێ کارەبا دەمێننەوە.

لە کاتێکدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتبووی پڕۆژەکەیان کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەی نرخەکەیان ١٣ هێندە زیاد کردووە، نەشتوانراوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکەن.













گەلەری