سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی دوو ساڵان گیانی لەدەستدا

PM:08:08:30/10/2025

708 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک نەخۆشخانەی دۆستی تایبەت لە قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی دوو ساڵانی دا و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک نەخۆشخانەی دۆستی تایبەت لە قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا لە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانئ داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە خەڵکی گوندی زەڵێن لە پشدەر لەگەڵ کەسوکاری بە سەردان هاتوون بۆماڵی خزمێکیان منداڵەکەیان لە سەر شەقام ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دوای توێکاری بۆتەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.













گەلەری