PM:05:59:30/10/2025 
        
      1076 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگادار کردووهتهوه، تا یاری (رۆبلۆکس)، سانسۆر بکەن و لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەی بکەن.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بڕیاری دا بە زیادکردنی یاری رۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتوور سانسۆر کراون.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات
وەزارەتەکە لە نووسراوەکە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی
ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە پێویستە پابەندبن بە قەدەغەکردنی
یاری رۆبلۆکس لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
                             
                                                                            
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             