PM:05:32:30/10/2025 
        
      988 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق دەڵێت، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٦ـەوە مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرێت و ده‌شڵێت، "تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كان سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان جێبه‌جێده‌كرێت به‌بێ گوێدانه جۆر یان وڵاتی ره‌سه‌ن.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فه‌یاز محه‌مه‌د، سه‌رۆكی رێكخراوی ناوه‌ندی بۆ ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق وتی، چه‌ند داتابه‌یسێكیان هه‌یه کە تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی عێراقی بۆ ئۆتۆمبێل له‌خۆده‌گرێت، به‌و پێیه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به شێوه‌یه‌ك دروستكراون كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی كه‌شوهه‌وای عێراقدا بگونجێن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌مه جۆره ئۆتۆمبێلێكی دیاریكراو وه‌ك (سایپا) یان ئه‌وانی دیكه ناگرێته‌وه،
به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه دێنه ناو عێراقه‌وه، به‌و
پێیه‌ی ده‌بێت مه‌رجه‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه عێراقییه‌كان به‌دیبهێنن، به‌بێ
گوێدانه وڵاتی ره‌چه‌ڵه‌كی یان جۆری ئۆتۆمبێله‌كه.
روونیشیكرده‌وه،
عێراق رێگه به چوونه ژوره‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌كارهاتووانه نادات كه تووشی
رووداو بوون یان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه، وه‌ك ئۆتۆمبێلی سووتاو یان
ژێرئاوكه‌وتوو كه به‌ر لافاو، ئاو، یان هه‌ر جۆره زیانێكی قورسیان به‌ركه‌وتووه،
ئه‌م ئۆتۆمبێلانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ‌نادرێت هاورده بكرێن، ئۆتۆمبێلی
نوێ ده‌بێت پابه‌ندی تایبه‌تمه‌ندییه عێراقییه‌كان بێت، به‌بێ گوێدانه جۆر و ره‌نگ
و وڵاتی دروستكردنی.
		باسی له‌وه‌شكرد،
كاتێك بازرگانێك خواستی خۆی بۆ هێنانی هه‌زار ئۆتۆمبێل بۆ عێراق رەدەگەیەنێت،
داتاكانی ده‌خرێنه ناو سیست‌مێكی تایبه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زگای ناوه‌ندیش له رێگه‌ی
به‌شی ئۆتۆمبێله‌وه له‌وه ئاگادارده‌كرێته‌وه، ته‌نها مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌روازه
فه‌رمییه‌كان ده‌كات كه داتابه‌یسی وردیان تێدا دانراوه، دوای ئه‌نجامدانی
پشكنینه‌كه و دڵنیابوون له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه عێراقییه‌كان
ده‌گونجێت، رێگه به‌هاورده‌كردنی ده‌درێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،له‌ئێستادا رێگه به‌هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ساڵانی ٢٠٢٤-٢٠٢٥-٢٠٢٦ ده‌درێت و
مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك سنووردارن كه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌توانێت
به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی سنووری، ئۆتۆمبێل هاورده بكات، ئه‌وه‌ی
مه‌رجی سه‌ره‌كیشه له‌ناوچه‌كانی عێراق، ته‌نها ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل رێگه به‌هاورده‌كردنی
نادرێت.
	
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             