PM:03:05:30/10/2025 
        
      1008 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی رێککەوتنەکەی نابێت لەگەڵ بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی و تاوەکو ئێستا ١٢٠ ملیارەکەشی بۆ مانگی نۆ رادەست نەکردووە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چارەنووسی چوار مووچەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە و بە پێی زانیارییەکانیش حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە و پابەندی رێککەوتنەکەی نابێت کە لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات، هەر بەپێی زانیارییەکان حکومەتی عێراق هیچ گرفتێکی نییە لە ناردنی دوو مووچەدا، بەڵام بە مەرجێک حکومەتی ماوە بەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکە رادەستبکات و پابەندی رێککەوتنەکان بێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو ساڵانە چەند مووچەیەکی فەرمانبەران دەفەوتێنێت و دابەشی ناکات، ئەمساڵیش دەیەوێت بەهەمان شێوە چەند موچەیەکی کۆتایی ساڵ دابەش نەکات و قوباد تاڵەبانیش دانی بەوە ناوە و وتی، کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و کۆتایی ئەمساڵ سەرهەڵدەداتەوە.
	
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             