PM:01:28:30/10/2025 
        
      1008 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، لە هەشتی مانگی داهاتوو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و هەر لایەنێک پێشێلکاری بکات لە قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردندا، رووبەرووی یاسا دەبێتەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە ٨ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
جەختی لەوە کردەوە، كه هەر لایەنێک لە
کاندیدەکان یان پارتەکان یان هاوپەیمانێتییەکان بێدەنگیی هەڵبژاردن پێشێل بکەن،
بەپێی رێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان، پێشێلکاریی هەڵبژاردنیان لەسەر تۆمار دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە رێکەوتی ٩ـی
تشرینی دووەمەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکات
و دوای ٤٨ کاتژمێر و لە ١١ـی مانگەوە دەنگدانی گشتی دەستپێبکات.
		
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             