سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک کەس مافی بەشدایکردنیان لە دەنگدانی تایبەت هەیە

PM:02:49:30/10/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەسە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دەنگدانی هەڵبژاردنی تایبەت لە کاتژمێر ٧ی بەیانی رۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، کارمەندانی دەستەی دەروازە سنورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری و حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
وتیشی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەسە. 
سەبارەت بە کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەڵێت، كاتی بێدەنگی هەڵبژاردن لە کاتژمێر ٧ی بەیانی رۆژی شەممە ٨ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و هەر کاندیدێک یان لایەنێک یان هاوپەیمانییەک ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان پێشێل بکات، بەپێی رێسا و یاسای کارپێکراو سزا دەدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.














گەلەری