سەردێڕ:

بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە قوتابخانەیەک داخرا

PM:12:20:30/10/2025

968 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری دهۆک، بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە، قوتابخانەیەك داخرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی پرێسە سەر بە دەڤەری زێبار، بەهۆی دابین نەکردنی مامۆستاوە، دەرگای قوتابخانەی گوندەکە داخرا و جێی باسە کە ئەو گوندە نزیکەی ١٠٦ خوێندکاری هەیە.

گوندەکە دەکەوێتە ناحیەی دینارت لە سنوری ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆك و دانیشتیوانی گوندەكە داواكارن لایەنە بەرپرسەكانی پەروەردە بێن بەدەم داواكارییەكەیانەوە.













گەلەری